ڕێپێوانی پشتگریی لە غەززەو فەلەستین لە یەمەن
ئهیلوول 26, 2025 16:01 Asia/Tehran
خەڵکی یەمەن، ئەم حەوتەش بۆ پشتگریی لە غەززە، هاتنەسەر شەقام.
هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن لە شاری "سەعدە" بە گردبوونەوە لەسەر شەقامەکان، پاڵپشتیی خۆیان لە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە راگەیاندو هاودەنگیان دەربڕی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی یەمەن کە درێژەدەدەن بە هەڵمەت و هێرش دژی رژێمی زایۆنی. بەشداربووانی ئەو گردبوونەوە بە دانی دروشمگەلێک، درێژەی ژینۆساید لە غەززەیان بەتوندی شەرمەزار کردو جەختیان کرد لەسەر درێژەی پاڵپشتیی لە گەل و خۆڕاگریی فەلەستین. خەڵکی یەمەن بەردەوام لە سەنعاو ناوچەکانی دیکەی یەمەن بۆ پشتگریی لە غەززەو فەلەستین ڕێپێوان دەکەن.