تشرینی دووه‌م 14, 2025 17:29 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا: جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە، مەرجێکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی لوبنان

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە هەر باسێک سەبارەت بە ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی لە لوبنان تەنیا کاتێک مانای دەبێت کە دوژمنی زایۆنی بە تەواوی پەلامارەکانی ڕابگرێت و پابەند بێت بە بەڵێنەکانی .

شێخ عەلی دەعموش وتی: ڕژێمی زایۆنی بە پاڵپشتی ئەمریکا، بەردەوامە لە  پەلامارەکانی ڕۆژانەی بۆ سەر لوبنان و، جگە لەوەش هەوڵ ئەدات بۆ  لاوازکردنی ژینگەی کۆمەڵایەتی  خۆڕاگری لە ڕێگەی گوشار و گەمارۆ؛ بەڵام خۆڕاگری  هەرگیزتەسلیمی  دوژمن  نابێت . ناوبراو وەبیری هێنایەوە کە شەڕەکە لە ٢٧ی  نوامبری ٢٠٢٤ بە پشتبەستن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی لوبنان وەستا و حیزبوڵڵای لوبنانیش پێبەندی بوو، بەڵام "ڕژێمی زایۆنی هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بەڵێنەکانی خۆی پێشێل کردووە و تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار دەستدرێژیی دوژمنانی زایۆنی بۆ سەر لوبنان تۆمار کراوە". سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی حیزبوڵڵا بە ڕەخنە گرتن  لە کردەوەی  هێندێک  لە بەرپرسانی حکومەتی لوبنان  وتی: حکومەت دەبێت بەرپرسیارێتی تەواوی جێ بە جێ کردنی  ڕێکەوتنەکە و بەدوادا چوونی   لە ڕێگەی لیژنەی چاودێری ئاگربەستەوە لە ئەستۆ بگرێت .

سەرپەیڤ