هۆشداریی توندی یەمەن؛ لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی ئاگر دەدرێن و لەناو دەبرێن
تشرینی دووهم 17, 2025 19:12 Asia/Tehran
بەرپرسێکی باڵای یەمەن هۆشداری دا بە دەسدرێژیکەرانی وڵاتەکەی.
حەمید عەبدولقادر عەنتەر، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی یەمەن جەختی کرد: هەر دەستدرێژییەکی نوێ بۆ سەر ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی توند دەبێتەوە؛ کاردانەوەیەک کە وڵاتانی هاوهەڵوێست و لایەنگری ڕژێمی زایۆنی تیا دەبا و گەرووی بابولمەندەب بە تەواوی دادەخات. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: پڕۆسەی فرۆشتنی نەوتی وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس بە زلهێزە کان ڕادەگیردرێت. عەنتەر وتیشی ، وەڵامدانەوەی یەمەن بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە دەریای سووریش دەگرێتەوە و گەمارۆش بەسەر ڕژێمی زایۆنیدا دەسەپێندرێ. کۆمپانیای ئارامکۆی عەرەبستان و ئەو بیرە نەوتیانەی کە دابینکەری سەرچاوەی دارایی زلهێزانە، دەکرێنە ئامانج .