٢شەهید بە هۆی پەلامارەكانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444037-٢شەهید_بە_هۆی_پەلامارەكانی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_سەر_باشووری_لوبنان
سەرچاوە لوبنانییەکان هەواڵی شەهیدبوونی دوو شاروومەندی ئەم وڵاتەیان بڵاو کردۆتەوە بە هۆی دوو پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان.
(last modified 2026-01-17T13:41:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2026 14:45 Asia/Tehran
  • ٢شەهید بە هۆی پەلامارەكانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باشووری لوبنان

سەرچاوە لوبنانییەکان هەواڵی شەهیدبوونی دوو شاروومەندی ئەم وڵاتەیان بڵاو کردۆتەوە بە هۆی دوو پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان.

ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ئەمڕۆ لە درێژەی دەسدرێژیەكانی بۆ سەر لوبنان هێرشی کردە سەر دوو شارۆچکەی مەنسووری و مەیفەدون لە باشووری ئەم وڵاتەدا.

هەروەها ئەم ڕژێمە دەڤەری شارۆچكەی  شەبعای لە باشووری لوبنان  لە ڕێگای بنكەی ڕادارەوە گوللەباران كرد.

 ڕژێمی زایۆنی بانگەشە دەكات ژێرخانەكان و ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنانی كردووەتە ئامانج. ئەو پەلامارانە  لە حاڵێكدایە كە بەرلەوەش ڕژێمی زایونی بە جاران ئاگربڕی پێشێل كردووە  و ناوچەگەلێكی لوبنانی بۆردومان کردووە.