شێخ نەعیم قاسم: ڕژێمی زایۆنی ناچارە لە لوبنان بکشێتەوە
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر پشتیوانی ئێران لە خۆڕاگری لوبنان، جەختی لە سەر پێویستی کشانەوەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنان کرد.
شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ی لوبنان، وێڕای بەرز نرخاندنی پاڵپشتی ئێران بۆ بەرخۆدانی لوبنان، وتی: بە پشت بەستن بە پشتیوانی ئێران دەسەڵاتمان زیاتر بووە و پێیان دەڵێین کە ئەوان بەشەرەفترین کەسن لە جیهاندا. شێخ نەعیم قاسم وتی: ئەوەی ئێستا ڕوویداوە دامەزراندنی ئاگربەست و دواتر کشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستییە لە لوبنان. دەبێ کشانەوەی ڕژێمی زایۆنی بە پێی خشتەی کاتی ئەنجام بدرێت و ڕژێمی زایۆنی هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نییە جگە لە کشانەوە لە خاکی لوبنان. ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ی لوبنان وتی: ئێمە لە ئێستادا لە قۆناغێکداین بە ناوی شکاندنی پلانی ڕژێمی زایۆنی. دەتوانین بڵێین دوای هەموو هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا گەیشتوینەتە قۆناغێک کە ئەم پلانە شکستی هێناوە. ئاماژەی بەوەشکرد: پلانێکی گەورە هەبوو بە ناوی نەهێشتنی حیزبوڵڵا لە ڕووی سەربازی و سیاسی و کەلتووری و کۆمەڵایەتی و مرۆییەوە، پلانی لەناوبردنی حیزبوڵڵا و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدان هاوتەریب بوو لەگەڵ خویان وتەنی ئیسرائیلی گەورەدا. شێخ نەعیم قاسم وتیشی: تاکە ڕێگە بۆ ڕزگارکردنی خاک و گەیشتن بە سەربەخۆیی و سەروەری خۆڕاگرییە لە داگیرکاری. مەبەستم لە بەرخۆدان تەنها خۆڕاگری ئێمە نییە، بەڵکو هەموو کەسێک کە بەرەنگاری دەبێتەوە. خۆڕاگری بۆ هەموو مرۆڤێک واجبە. ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە هاوئاهەنگی بەرفراوانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: بە ڕوونی دەرکەوتووە کە ڕێککەوتن و هاوئاهەنگی لە نێوان ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیدا هەیە، ئەمریکا گەرەنتیکەر نییە. بۆ ئێمە جگە لە دەسەڵاتی خۆمان هیچ گەرەنتییەک نییە. دەسەڵاتی ئێمە خۆڕاگرییە لەسەر بنەمای ئیمان و ئیرادە و توانا. نەعیم قاسم وتی: ناتوانێت تەنانەت مستێک خاکی لوبنان بە هیچ بیانوویەک داگیر بکات. دەبێت دەستدرێژی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی ڕابگیرێت و سوپای لوبنان جێگیر بکرێت.