هاوخەمی گەلی ئێران و بنەماڵەی ڕێبەری شەهیدین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445252-هاوخەمی_گەلی_ئێران_و_بنەماڵەی_ڕێبەری_شەهیدین
ئەمینداری گشتیی یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی مەجلیسی ئێران، شەهیدبوونی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی سەرەخۆشی کرد.
(last modified 2026-07-07T16:21:42+00:00 )
ته‌مووز 07, 2026 15:48 Asia/Tehran
  • هاوخەمی گەلی ئێران و بنەماڵەی ڕێبەری شەهیدین

ئەمینداری گشتیی یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی مەجلیسی ئێران، شەهیدبوونی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی سەرەخۆشی کرد.

محەممەد قورەیشی نیاس لە پەیامێکدا بۆ محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتی: لەکاتێکدا گەلی ئێران و ئۆمەتی ئیسلامی لەگەڵ حەزرەتی ئایەتووڵڵا سەیدعەلی خامەنەیی ڕێبەری شەهیدی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەندامانی شەهیدی بنەماڵەکەی ماڵاوایی دەکەن، لەلایەن خۆم و دەبیرخانەی یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامییەوە بە هاوخەمی بەرامبەر بە گەلی ئێران، سوور و پێداگرین لە سەر پاڵپشتیی ئەم یەکێتییە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم ڕۆژانەدا.