تێپەڕین بە هۆرموزدا ئێستایش هەر لە ڕێگاکەی ئێرانەوەیە
بەپێی داتاکانی گروپی دەیتا و زانیاریی تایبەت بە کەشتیوانی ناسراو بە ماریسکس (Marisks)، نزیکەی هەر هەموو ئەو کەشتیانەی لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، ڕێگای دیاریکراوی ئێرانیان بەکارهێناوە و هیچیان ڕێگا باشوورییەکەی نزیک کەناراوەکانی عومانیان بەکارنەهێناوە کە ئەمریکا پڕوپاگەندەی بۆ دەکات.
کۆمپانیای ماریکس ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی شەممەوە تا ئێستا ٧٨ کەشتی بینراون کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن. لەو ژمارەیەش بیست گەمی ئاڵای ئێرانیان لەسەر بووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هەر ٥٨ کەشتیی غەیرەئێرانی کە ترانزێتیان کردووە، ڕێگەی دیاریکراوی ئێرانیان بەکارهێناوە. گرووپێکی دیکەی دەیتا و زانیاریی دەریایی بە ناوی "ویندوارد"ىیش، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە تەنیا حەوت تێپەڕین لە گەرووی هورمزیان تۆمار کردووە، کە هەموویان لە ڕێگاکەی باکوورەوە واتە هەمان ڕێگاکەی ئێران، بووە.