شەهیدبوونی حەوت کەس لەئاکامی تازەترین جەنایەتی رژیمی زایۆنیستی لە باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446024-شەهیدبوونی_حەوت_کەس_لەئاکامی_تازەترین_جەنایەتی_رژیمی_زایۆنیستی_لە_باشووری_لوبنان
سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاند کە لەئاکامی پەلامار و تاوانکاریی تازەی داگیرکەرانی زایۆنی بۆسەر باشووری ئەو وڵاتە، حەوت کەس شەهید بوون. لەلایەکی دیکەشەوە، چەکدارانی رژیمی زایۆنیستی هەروا درێژە دەدەن بە لەناوبردنی ئەوەی وا لەژێرخانە سەرەکییەکانی شاری بینت جوبەیل و گوندەکانی دەورووبەر ماوەتەوە.
(last modified 2026-08-15T14:32:07+00:00 )
ئاب 15, 2026 18:46 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی حەوت کەس لەئاکامی تازەترین جەنایەتی رژیمی زایۆنیستی لە باشووری لوبنان

سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاند کە لەئاکامی پەلامار و تاوانکاریی تازەی داگیرکەرانی زایۆنی بۆسەر باشووری ئەو وڵاتە، حەوت کەس شەهید بوون. لەلایەکی دیکەشەوە، چەکدارانی رژیمی زایۆنیستی هەروا درێژە دەدەن بە لەناوبردنی ئەوەی وا لەژێرخانە سەرەکییەکانی شاری بینت جوبەیل و گوندەکانی دەورووبەر ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری میدیا لوبنانییەکان، دەسدرێژییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری لوبنان درێژەی هەیە. حەوت هاووڵاتیی لوبنانی لەئاکامی پەلاماری رۆژی شەممەی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر شارۆچکەی ئەنسار شەهید بوون.

ئاژانسی هەواڵیی لوبنانیش بڵاویکردەوە: "چەکدارانی رژیمی زایۆنیستی بەردەوامن لە لەناوبردنی ئەو شتانەی کە لە ژێرخانە گرنگەکانی شاری بینت جوبەیل و گوندەکانی دەوروبەری ماونەتەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، چەندین خانووی دیکەیان لەناو شارەکەدا تێکشکاند. هەروەها داگیرکەران بە چەکی قورس تەقەیان لە ماڵەکانی تەنیشت ڕێگای "کونین-سەف ئەلهەوا" کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی دەستدرێژیەکان و پێشێلکردنی چەندین جار ڕێککەوتنی چوارچێوەی نێوان بەیروت و تەلاویڤ، ڕژێمی زایۆنی بە وێران کردن و تەقاندنەوەی بیناو خانووبەرەو ژێرخانی نیشتەجێبوون و ژێرخانی باشووری لوبنان، هەوڵ دەدا ڕێگای گەڕانەوەی دانیشتووان بۆ شار و گوندەکانیان دابخاو شووناس و ناسنامەی ئەو ناوچانە لەناو ببات.

دوای تەقینەوەی بەتەواوەتی کۆبینای نیشتەجێبوونی "الوروود" کە 14 باڵەخانە لە "کفر تەبنیت" لەخۆدەگرێت، هەروەها تەقینەوەیەکی سەختی دیکەی "ناوچەی مەجدەل"، "بانی حەییان"، "عەیتا جەبەل" و ناوچەکانی دیکە، ئێستا؛ دوای دوو مانگ لە "رێککەوتنی چوارچێوە"ی نێوان تەلاویڤ و بەیروت بە نێوەندگیریی ئەمریکا، "یەسرائیل کاتس" وەزیری جەنگی رژیمی زایۆنیستی لە باشووری لوبنان دەرکەوت و ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمە لەو ناوچانە ناکشێتەوە.

کاتس هەروەها ئاماژەی بە داگیرکردنی نزیکەی ٧٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە باشووری لوبنان کرد و ڕایگەیاند کە سوپای ڕژیم بەردەوام دەبێت لە وێرانکردنی ژێرخان و ماڵەکانی لوبنان و شانازیشی کردووە بە داگیرکردنی باشووری لوبنان.