درێژەی خۆپیشاندانی زایۆنییەکان دژی نەتانیاهو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446040-درێژەی_خۆپیشاندانی_زایۆنییەکان_دژی_نەتانیاهو
خۆپیشاندانی زایۆنیستەکان دژی سیاسەتەکانی بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی، دوێشەو لە ناوچە جیاجیاکانی فەلەستینی داگیرکراو درێژەی بوو.
(last modified 2026-08-16T14:34:26+00:00 )
ئاب 16, 2026 16:01 Asia/Tehran
  • درێژەی خۆپیشاندانی زایۆنییەکان دژی نەتانیاهو

خۆپیشاندانی زایۆنیستەکان دژی سیاسەتەکانی بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی، دوێشەو لە ناوچە جیاجیاکانی فەلەستینی داگیرکراو درێژەی بوو.

ناوەندی سەرەکیی ئەو گردبوونەوەو خۆپیشاندانە لە تەلاویڤ بوو و ناڕازییان بەدانی دروشم، خوازیاری پاراستنی سەلامەتی هەڵبژاردنەکان و پێکهاتنی لیژنەیەکی فەرمیی پەیجۆری ڕاستییەکان بوون بۆ تاووتوێی شکستهێنانی حەوتی ئۆکتۆبەر و لێکەوتەکانی شەڕ. خۆپیشاندانی هاوشێوەش لە شارەکانی دیکەی وەک حەیفا بەڕێوە چوو. لەو شارە، ناڕازیان هەروەها بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەوەی وا ناوی نرا رەگەزپەرستی دژی کارمەندانی عەرەبی نەخۆشخانەی "رەمبام"، خۆپیشاندانیان کرد. هاوکات، تێکهەڵچوون لەنێوان ناڕازییانی حەریدی و سێکۆلاریش لە چەند شوێن درێژەی بوو و دوولایەن بۆ دووەم حەفتەی بەدوای یەکدا بەرامبەر یەکتری خۆپیشاندانیان کرد.