بۆردومان و تۆپبارانی باشووری لوبنان لەلایەن ڕژیمی زایۆنییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446158-بۆردومان_و_تۆپبارانی_باشووری_لوبنان_لەلایەن_ڕژیمی_زایۆنییەوە
سەرچاوە هەواڵییەکانی لوبنان ڕایانگەیاند: سوپای رژیمی زایۆنیستی ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان لەوان "دۆحە کەفەر رەمان"، "عەلی تاهیر" و "ئەلمەنسوری" بەچڕی بۆردومان و تۆپباران کرد. زایۆنییەکان هەروەها زەوی و زاری کشت و کاڵیی باشووری سووریاشیان سووتاند.
(last modified 2026-08-21T14:58:27+00:00 )
ئاب 21, 2026 13:20 Asia/Tehran
  • بۆردومان و تۆپبارانی باشووری لوبنان لەلایەن ڕژیمی زایۆنییەوە

سەرچاوە هەواڵییەکانی لوبنان ڕایانگەیاند: سوپای رژیمی زایۆنیستی ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان لەوان "دۆحە کەفەر رەمان"، "عەلی تاهیر" و "ئەلمەنسوری" بەچڕی بۆردومان و تۆپباران کرد. زایۆنییەکان هەروەها زەوی و زاری کشت و کاڵیی باشووری سووریاشیان سووتاند.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی ناوچەکانی دۆحە کەفەر رەمانو  عەلی تاهیریان لانیکەم سێ جار بۆردومان کرد. ناوچەی ئەلمەنسوری لە باشووری لوبنانیش کەوتە بەر هێرشێکی ئاسمانی.

بەپێی چەند ڕاپۆرێکی مەیدانی، لەئەنجامی ئەو پەلامارە قورسانەی سوپای داگیرکەری زایۆنی، دەنگی دوو تەقینەوەی سامناک لە ناوچەی باشووری لوبنان بستراوە.

تائێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ژوماری قوربانیان یان خەساری دراڤیی شیمانەیی ئەو پەلامارانە بڵاو نەبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە هەواڵییەکان باسی ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوان لە زەوی و زاری کشت و کاڵیی نزیک شارۆچکەی جەباتا خەشەب لە گردووپەڕی باکووری قونەیتەرە لەباشوری سووریایان کرد کە لەلایەن چەکدارانی سوپای زایۆنیستییەوە ئەنجامی گرتووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، پەلامار و جم و جۆڵی سوپای رژیمی زایۆنیستی لە گردووپەڕی قونەیتەرە هەروا بەردەوامەو دانیشتووانی ئەو ناوچەی لەمەڕ چڕبوونەوەی گرژییەکان، نیگەران کردووە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە، ٥٦ هێرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سووریا لەوان پێنج هێرشی ئاسمانی و ٥١ هێرشی ویشکانی تۆمار کراوەو بوونەتەهۆی خەسار و زیانگەیشتن بە ١٣ ئامانج بۆنموونە، کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی، بنکەو ناوەندە سەربازییەکان و کەرەستەو ترۆمبیلەکان. بەم پێیە، لە ئەنجامی ئەو پەلامارانەدا، پێنج کەس کوژراون.

لەچوارچێوەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سووریا، دوو رۆژ لەمەوبەریش رژیمی داگیرکەر بە هەشت هێرشی ئاسمانی، باندی فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبوو زوهور لە گردووپەڕی رۆژهەڵاتی ئیدلەبی بۆردومان کرد کە خەساری ماددیی زۆر لە ژێرخانەکانی ئەو فڕۆکەخانە کەوت.