پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری لوبنان
ئاب 25, 2026 16:40 Asia/Tehran
سەرچاوە خۆجێیەکان لە لوبنان رایانگەیاند: رژیمی زایۆنیستی سەرلەنوێ هێرشی کردەسەر چەند ناوچەیەک لە باشووری لوبنان.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە دەنگی چەند تەقینەوە لە باشووری لوبنان بیستراوە.
بەم پێیە، تۆپخانەی داگیرکەران، بەرزاییەکانی "عەلی تاهیر"یان بۆ چەندەمین جار لە رۆژانی ڕابردوو، تۆپباران کرد. ناوچەی "دۆحە کەفەر ڕەممان"یش تۆپباران کرا. پەیامنێری کەناڵی ئەلمەیادین لە باشووری لوبنان ڕایگەیاند: شارۆچکەی ئەلمەنسوری و گردووپەڕی شارۆچکەکانی "مەیفەدون" و "سرێبین"یش کەوتنە بەرپەلاماری تۆپخانەی رژیمی زایۆنیستی.
سەرپەیڤ