درێژەی دەسدرێژکاریی رژیمی داگیرکەری زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446282-درێژەی_دەسدرێژکاریی_رژیمی_داگیرکەری_زایۆنیستی_بۆسەر_ناوچە_جیاجیاکانی_لوبنان
هاوکات لەگەڵ پەلاماری تۆپخانەی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر تەپۆڵکەی عەلی تاهیر و شارۆچکەی ئەلمەنسوری لە شاری سور لەباشووری لوبنان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی ئەلمەنسوری تەقییەوە.
(last modified 2026-08-26T14:48:08+00:00 )
ئاب 26, 2026 18:16 Asia/Tehran
  • درێژەی دەسدرێژکاریی رژیمی داگیرکەری زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان

هاوکات لەگەڵ پەلاماری تۆپخانەی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر تەپۆڵکەی عەلی تاهیر و شارۆچکەی ئەلمەنسوری لە شاری سور لەباشووری لوبنان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی ئەلمەنسوری تەقییەوە.

سوپای رژیمی زایۆنیستی هەروەها چەند تەقینەوەی لە دەورووبەری شارۆچکەی سرێبین، دوو تەقینەوە لە شارۆچکەی بێتن جوبەیل و تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی مەجدەل زون لە باشوری لوبنان ئەنجامداو چەکدارانی ئەو رژیمە، ماڵ و خانووبەرەکانی شارۆچکەی "بەیت سەیاد" لە باشووری لوبنانیان سووتاند.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستیش دوێشەو ناوچەی قەنتەرە لە شاری مەرجەعیون لە باشووری لوبنانیان بۆردومانکرد.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ژوماری شەهیدانی لوبنان لە ئاکامی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی لە دووی مارسەوە تاکوو ئێستا گەیشتە چوارهەزار و ٣٥٠ کەس وئاماری بریندارانیش گەیشتە دوانزە هەزار و ٣١٠ کەس.