باشووری لوبنان لە ژێر شاڵاوی پەلاماری زایۆنییەکاندا؛ عەلی ئەتاهیر دیسان بۆردومان کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446512-باشووری_لوبنان_لە_ژێر_شاڵاوی_پەلاماری_زایۆنییەکاندا_عەلی_ئەتاهیر_دیسان_بۆردومان_کرا
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، سوپای ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی دەوروبەری بەرزاییەکانی عەلی تاهیر لە باشووری لوبنانی بۆردومان کردووە.
(last modified 2026-09-04T15:40:34+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2026 19:09 Asia/Tehran
  • باشووری لوبنان لە ژێر شاڵاوی پەلاماری زایۆنییەکاندا؛ عەلی ئەتاهیر دیسان بۆردومان کرا

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، سوپای ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی دەوروبەری بەرزاییەکانی عەلی تاهیر لە باشووری لوبنانی بۆردومان کردووە.

لە هەمان کاتدا فراکسیۆنی خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی ڕێککەوتنی چوارچێوە وەک ڕووکەشێک بۆ درێژەدان بە جەنایەتی جینۆساید بەکاردەهێنێت. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ چەندەمین جار ناوچەی دەوروبەری بەرزاییەکانی عەلی تاهیر لە پارێزگای نەبەتیە لە باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد. سوپای ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا ئیدیعای کردووە کە توانای دەسگرتن بە سەر ژێرخانەکانی  حیزبوڵڵای لە بەرزاییەکانی عەلی تاهیر هەیە. هاوکات، فراکسیۆنی "وەفاداری بە خۆڕاگری" لە پەرلەمانی لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، بە توندی ڕەخنەی لە ئەدای حکومەتی ئەم وڵاتە گرت و پێیداگرت: ئێستاکە تەواو ڕوون بۆتەوە کە ڕژێمی زایۆنی ڕێککەوتنی چوارچێوە وەک ڕووکەشێک بۆ درێژەدان بە جەنایەتی جینۆساید دژی هەموو شتێک بەکاردێنێ کە پەیوەندی بە ژیان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا هەیە و هەروەها بۆ درێژەدان بە هێرشەکانی بۆ سەر گوندەکانی باشووری لوبنان ئەم ڕێککەوتنە بەکار دەبات.