تەشەنەی دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی لە کەرتی رۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447282-تەشەنەی_دەستدرێژییەکانی_رژێمی_زایۆنی_لە_کەرتی_رۆژاوا
هێزی سەربازیی رژێمی زایۆنی لە درێژەی دەستدرێژییان بۆ سەر فەلەستینییەکانی کەرتی رۆژاوا، تەگبیرە ئەمنی و سەربازییەکانیان لە شارۆچکەی بەیت ئومەر، هەڵکەوتوو لە باکووری ئەلخەلیل، توندتر کردووەتەوە و هەموو دەروازەکانی هاتنەژوورەوەی ئەم شارۆچکەیان داخستووە.
(last modified 2026-10-08T15:46:22+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2026 18:57 Asia/Tehran
  • تەشەنەی دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی لە کەرتی رۆژاوا

هێزی سەربازیی رژێمی زایۆنی لە درێژەی دەستدرێژییان بۆ سەر فەلەستینییەکانی کەرتی رۆژاوا، تەگبیرە ئەمنی و سەربازییەکانیان لە شارۆچکەی بەیت ئومەر، هەڵکەوتوو لە باکووری ئەلخەلیل، توندتر کردووەتەوە و هەموو دەروازەکانی هاتنەژوورەوەی ئەم شارۆچکەیان داخستووە.

سەرچاوە خۆجێییەکان راپۆرتیان داوە کە هێزی داگیرکەری رژێمی زایۆنی بە دروستکردنی بەربەست و مەتەرێز، هەموو دەروازەکانی هاتنەناوەوە و چوونەدەرەوە و هەموو شەقام و رێگا و جادە سەرەکییەکانی نێو شارۆچکەی بەیت ئومەریان داخستووە. رۆژی رابردووش سەرچاوە هەواڵییەکان راپۆرتیان دا کە هێزی سەربازیی رژێمی زایۆنی هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی رۆژاوا و لە چەندین شار، لەوانە لە نابلۆس و گوندەکانی، دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵی فەلەستینییەکان و گرتن و قۆڵبەستکردنیان. سەرچاوە خۆجێییەکان هەروەها رایانگەیاندووە کە هێزی سەربازیی رژێمی زایۆنی هێرشێکی بەربڵاویان کردووەتە سەر شاری نەبلوس و شارۆچکەی جیووس، هەڵکەوتوو لە پارێزگای قەلقیلییە، و بە چوونەژوورەوە بۆ ناو ماڵی فەلەستینییەکان، دەستیان داوەتە گرتنی ژمارەیەکی زۆر لەو خەڵکە.