میدیا عەرەبییەکان: دانی پرۆژە گرنگەکان بە کۆمپانیای بیانی ئابووری سووریا لاواز دەکات.
مێدیا عەرەبییەکان بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەتی کاتیی سوریا، وشدارییاندا لە حاند درانی پرۆژە گرنگ و ستراتیژیکەکان لە کەرتی وزە، نەوت، گواستنەوە، کشتوکاڵ و پیشەسازی بە کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکان و دواهاتەکانی بۆ ئابووریی ناوخۆ و مەترسی پەرەپێدانی توندوتیژی فرقەیی و ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانی ناوخۆیی.
ڕۆژنامەی ئەننەهار پێداگری کرد کە مەترسیی بەردەم سوریا تەنیا بە چالاکبوونەوەی گرووپە ڕێکخراوەکان و گەڕانەوەی داعش بەرتەسک نابێت، بەڵکوو پەرەپێدرانی شێوەزاری ڕق و بێزاری و هەستی تۆڵەسەندنەوەش لەو فەکتەرە گرنگانەن کە پاوەجێی ئەم وڵاتە دەخەنە مەترسییەوە. لە گۆڕەپانی ئابووریشدا، ڕۆژنامەی ئەلەخبار لە ڕاپۆرتێکدا نووسیوەتی کە بازاڕی سووریا ئێستا لە قۆناغی بنیاتنانەوە و نۆژەنکردنەوەدایە، بەڵام پرۆژەکانی هاوپێوەند بە وزە، نەوت، گواستنەوە، ئاو، تەندروستی، کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری هەموو دراون بە کۆمپانیا بیانییەکان. ئەم ڕۆژنامەیە بە ڕەخنە لەم دۆخە، نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بە دواهاتەکانی ئەم پلانە بۆ کەرتی ئابووریی ناوخۆ و هەروەها پێگەی کۆمپانیا سوورییەکان.