پەلاماری خۆفڕیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر چەند ناوچەیەک لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447420-پەلاماری_خۆفڕیی_رژیمی_زایۆنیستی_بۆسەر_چەند_ناوچەیەک_لە_غەززە
لە ئاکامی هێرشی درۆنیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچەی ئەلمەواسیی شاری رەفەح، کەسێک شەهید و ژومارێکیش بریندار بوون.
(last modified 2026-10-12T14:06:49+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2026 16:35 Asia/Tehran
  • پەلاماری خۆفڕیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر چەند ناوچەیەک لە غەززە

لە ئاکامی هێرشی درۆنیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچەی ئەلمەواسیی شاری رەفەح، کەسێک شەهید و ژومارێکیش بریندار بوون.

لەئاکامی دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو، پێنج کەس شەهیدوهەژدە کەسیش بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند؛ لەکاتی دەسپێبوونی شەڕ دژی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری دووهەزار و بیست و سێوە هەتا ئێستا، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە حەفتاو چوار هەزار و ٣٨٢ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە سەدو حەفتاو پێنج هەزار و چوارسەدو شازدە کەس. هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی تەلمودی لە مزگەوتی ئەقسا، شارۆچکەنشینانی زایۆنیست سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردەسەر ئەو پیرۆزگەیە. لەلایەکی دیکەوە پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنیست بۆسەر باخەکانی زەیتوونی فەلەستینیان لە کەرتی رۆژاوایی و دزینی زەیتوونەکان، بەردەوامەو دار زەیتوونەکان دەبڕنەوەو دەسدرێژیی دەکەنەسەر خاوەن باخ و مڵکەکانی ئەو دەڤەرە، دەسدرێژییەک کە دەبێتەهۆ هەتا خەڵک، بێ ئەوەی سوود لە بەرووبوومی کشت و کاڵی و باخە زەیتوونەکانیان ببینن، بە برینداری بگەڕێنەوە نێو ماڵەکانیان.