ئامادەکردنی یاریگای ١٢ی مارسی قامیشلۆ بۆ میواندارەتیی لیگی نایابی سوریا
دوا بە دوای ئامادەکارییەکان بۆ یاریگای دوازدەی مارسی شاری قامیشلۆ تیمەکانی ناوچەی جزیرە لەمە بەدوا دەتوانن لە جیاتی ڕۆیشتن بەرەو دیمەشق و حەلەب یارییەکانیان لە قامیشلۆ ئەنجام بدەن.
یاریگای دوازدەی مارس یەکێک لە کۆنترین یاریگاکانی ناوچەی جزیرەی سوریا دێتەئەژمار کە لە شەستەکاندا کرایەوە و وەکوو شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی تیمی وەرزشی ئەلجیهاد کەڵکی لێ وەردەگیرا. پاش ڕووداوەکانی دوازدەی مارسی ساڵی ٢٠٠٤ ناوی ئەم یاریگایە گۆڕدرا و بە یادی گیانلەدەستەوانی ئەو ڕووداوە ناوی یاریگەی شەهیدانی دوازدەی مارسی لەسەر دانرا. هەروەها تیمی وەرزشی قامیشلۆ کە پێشتر بە ناوی ئەلهیلال دەناسرا لە ڕکابەرایەتییەکانی لیگی نایابی فوتباڵی سوریادا یاری دەکات. ئەم تیمە لە هەفتەی یەکەمی یارییەکاندا لە دیمەشق لەگەڵ تیمی ئەلوەحدە چووە مەیدانەوە و توانی لە خەنیمەکەی بباتەوە.