سەنعا: میسر، گەورتر لەوەیە بەشداری دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447564-سەنعا_میسر_گەورتر_لەوەیە_بەشداری_دەسدرێژیکردنەسەر_یەمەن_بێت
ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەئاماژە بە لێدوانی سەرۆک کۆماری میسر لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە، وتی کە قاهیرە بەشداری شەڕی دژ بە یەمەن نابێ.
(last modified 2026-10-18T15:32:36+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2026 18:59 Asia/Tehran
  • سەنعا: میسر، گەورتر لەوەیە بەشداری دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن بێت

ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەئاماژە بە لێدوانی سەرۆک کۆماری میسر لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە، وتی کە قاهیرە بەشداری شەڕی دژ بە یەمەن نابێ.

 

محەممەد ئەلبەخیتی، ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: میسر گەورەتر لەوەیە کە هاوبەشی دەسدرێژیی سەربازیی دژ بە یەمەن بێ و بکەوێتە تەنیشت ئەمریکا، رژیمی زایۆنیستی و گرووپە تەکفیرییەکان.

ناوبراو بەئاماژە بە لێدوانەکانی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر وتی کە ئەو لێدوانانە، پیشاندەری نیگەرانی و ترسی دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودیایە؛ ڕێبەرانێک کە سەرباری ئەوەی خۆیان لەبەرەی دەسدرێژکەردان، داوای یارمەتیی لە وڵاتانی جۆربەجۆر دەکەن بۆ پشتگری و بەرگریی کردن لێیان.

ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵا هەروەها بە بیرخستنەوەی دەسوەردانی سەربازیی سوپای میسر لە یەمەن لە ساڵی هەزار و نۆسەدو شەست و دوو- وە هەتا هەزار و نۆسەدو شەست و هەشت، جەختی کرد؛ سوپای میسر، بیرەوەریی تاڵی لەوبارەوە هەیەو پێ ناچێ جارێکی دیکە هەمان ڕێگا بگرێتەبەر.

بڕیاربوو پەرلەمانی میسر ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی بەپەلە، بڕیاری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ ناردنی هێزی سەربازیی بۆ عەرەبستانی سەعودی لەچوارچێوەی "فەرمانبەرێتی و ئەرکی بەرگرییکردن" تاووتوێ بکا کە دەنگدان لەوبارەی بۆ سبەی دووشەممە دواخست.