دەست پێ بوونی دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی ڕێککەوتنی بەرجام لە ڤییەنا
چواردەهەمین دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی ڕێککەوتنی بەرجام بە ئامادە بوونی نوێنەرانی وڵاتانی هەنوکە ئەندامی ئەم ڕێککەوتنە و یەکێتیی ئەورووپا دەستی پێ کرا.
ئ ەم کۆبوونەوەیە بە سەرۆکایەتیی (سەیید عەبباس عێراقچی) یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و (هیلگا شمیت) یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا و لە ئاستی یاریدەران و بەڕێوەبەرانی گشتیی سیاسیی ئێران و تاقمی چوارکۆیەک داگری بریتانیا، ئاڵمانیا، فەرەنسا، چین و ڕووسیا لە بینای نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا لە ڤییەنا بەڕێوە دەچێت.
ئەم کۆبوونەوەیە بڕیار وا بوو وەک هەموو جارێک لە هوتێل کوبورگی ڤییەنا بەڕێوە بچێت، کەچی لەبەر درانی مۆڵەتی گرد بوونەوە بە دەستەیەک لە لایەنگرانی تاقمە جیایی خوازو دەی شۆڕشەکان لە بەردەم بینای هوتێل کوبورگ و هەگەری تێکشێواندن و لەمپەر ساز کردنیان لە بەردەم ڕەوتی دانیشتنەکەی لێژنەی هاوبەشی ڕێککەوتنی بەرجام، شاندەکەی ئێران ناڕەزامەندی دەربڕی و هەڕەشەی بەجێ هێشتنی کۆبوونەوەکەی کرد، کە لە ئەنجام دا شوێنی بەرپا کردنی کۆبوونەوەکە بۆ بینای نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا لە ڤییەنا گوێزرایەوەو کۆبوونەوەکە بە کاژێرێک وەدوا کەوتن بەڕێوە چوو.