بەردەوامکرانی دەسدرێژی بۆ سەر خاکی سووریا : ڕژێمی زایۆنی بنکەیەکی پشکنینی لە سووریا دامەزراند
ئهیلوول 15, 2025 19:10 Asia/Tehran
ڕژێمی زایۆنی لە یەکێ لە ناوچە باشووریەکانی سووریا بنکەیەکی پشکنینی دروست کرد وگەنجێکی سووریاییشی دەستگیر کرد.
روانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی دزەیان کردووەتە ناو خاکی سووریا وناوەندێکی پشکنینیان لە باکووری گوندی " ئەلرەفید" هەڵکەوتوو لە ڕیفی باشووری قۆنەیتەرە دامەزراندووە.
هێزە زایۆنیەکان دەستیان کردووە بە پشکنینی خەڵک وگەنجێکیشیان دەسگیر کرد وپاشان گەڕاونەوە بنکەی " تەل ئەحمەر". هەروەها کۆمەڵێک کەرەستەو ئامێری سەربازیی زایۆنی پێکهاتوو لە دە ترۆمۆبیلی سەربازی دزەیان کردە نێو دەوروبەری گوندی " عەین زیوان" و درۆنە سیخۆڕیەکانیشیان هاوکات بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچەدا فڕین.
ئەمدواییەیش هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە گوندی " سیسون " لە گردوپەڕی دەرعا لە باشووری سووریا سەقامگیر بوونە .