نیسان 12, 2020 19:06 Asia/Tehran
  • مەسعوود بارزانی: ئێران و سەردار شەهید

سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە لە پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی دەسدرێژکار و تیرۆریستیی ئەمریکایی لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی ئێراق شەهید بوو.

سەرۆکی پارتی رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی ئێم بی سی گوتی ، ئێران و شەهید سەردار سلێمانی فەرماندەری فەیلەقی قودسی سپای پاسداران یەکەم کەسانێک بوون کە یارمەتیی هەرێمی کوردستانیاندا لە خەباتی دژی گروپی تیرۆریستیی داعش .

 شەهید "قاسم سولەیمانی" هێمای بەرەنگاربوونەوەی ئیستیکبارە

مەسعود بارزانی لەم دیمانەیەدا گوتیشی ، لە رۆژانی سەرەتای پەلاماری داعش بۆسەر عێراق و نزیکبوونەوەی لە هەرێمی کوردستان ، شەهید سلێمانی یەکەم کەس بوو کەوا پێوەندی بەوەوە کرد و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری کردنی راگەیاند .

 بارزانی گوتیشی ، رۆژی دوای پێوەندیەکە،کۆماری ئیسلامی ئێران دوو فڕۆکەی پڕ لە چەکەمەنیی ناردە هەرێمی کوردستان .

ئەوە جاری یەکەم نیە کە مەسعوود بارزانی ئاماژە دەکاتە ڕۆڵی پێشەنگانەی  و دەسپێشخەرانەی شەهید سولەیمانی لە پێناو پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێناو خەباتی دژی داعش. مەسعوود بارزانی پێشتریش لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەیێکی تورکی گوتبووی: هەمووان ئاگادارن کە داعش گەیشتبووە دەروازەی هەولێر و شار لە سەروبەندی داگیر کراندا بوو. من لە پاش پەلاماری داعش، پەیوەندیم بە ئەمریکیەکان، تورکەکان، ئینگلیز، فەڕەنسا و تەنانەت سەعوودیەکانیشەوە کرد کەچی هەموو کاربەدەستانی ئەو وڵاتانە لە وڵامدا گوتیان کە جارێ ناتوانن هیچ جۆرە یارمەتیەکمان بدەنێ. من خێرا پەیوەندیم بە کاربەدەستانی ئێرانیەوە کرد و بە ڕاشکاوی پێم وتن ئەوە شار خەریکە دەکەوێ ئەگەر پێتان ناکرێ یارمەتیمان بدەن با ئێمە شار چۆڵ بکەین. ئێرانیەکان دەسبەجێ ڕەقەم تەلەفوونی حاجی قاسم سلێمانیان پێ دام، لەپاش پەیوەندیەکەی من، بەیانی ڕۆژی دواتر، حاجی قاسم لەگەڵ هێزە تایبەتەکەی لە هەولێردا بوون.

خاڵی گرینگی قسەکانی مەسعوود بارزانی ئەوەیە کە ئەم وتانەی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی سەعوودیی ئێـم بی سیدا وتووە. عەرەبستانی سەعوودی لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا هاولایەن لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە وەدی‌ێنانی ناهێمنی و ناپاوەجێی لە ناوچەکەدا تۆمەتبار کردووە. ئێستا بارزانی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵێکی سەعوودی، پێداگری کردووە لەسەر ڕۆڵی کارئامەی ئێران لە پێناو خەباتی دژی تیرۆریزمی داعشیدا.

وتەکانی مەسعوود بارزانی لەمەڕ ڕۆڵی گرینگ و دەسپێشخەرانەی شەهید سلێمانی لە پێناو خەباتی دژی داعش لە هەرێم، ئەوە دەسەلمێنێ کە یەکەم ئەمریکا بە تیرۆر کردنی سەردار سلێمانی تووشی کەتن و جینایەتێکی گەورە بووە و دووەمیش بانگەشەی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ خەباتی دژی تیرۆریزم، لە بنەڕەتدا بانگەشەیێکی پڕوپووچە.

شەهید سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران لەحاڵێکدا بوونە پێشەنگی پاڵپشتی لە هەرێم، لە پەیوەندی لەگەڵ خەباتی دژی داعش کە ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوایی خۆیان بواردبوو لە یارمەتیدانی هەولێر. ئەمڕۆکە تاقمە خۆڕاگریەکان و بەشێکی هەرە زۆری گەلی عێراق بە ئاگاداربوونەوە لەوەی کە ئەمریکا وەکوو ئامرازێک لە داعش دەڕوانێت و بۆ مانەوەی لە عێراقدا بەهرەی لێ وەردەگرێت، پێداگری دەکەن لەسەر پێویستیی وەدەرنانی هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە وڵاتەکەیان.

سەردار سلێمانی و ژمارێک لە هاوڕێیانی سەر لە بەیانیی رۆژی هەینی سێی ژانیڤەریی 2020 بە هۆی  پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکارە ئەمریکیەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی عێراق شەهید کران .

شەهید سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ شەهید "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی 

سەردار سلێمانی لە  ناوچەی رۆژاوای ئاسیادا لە کەسایەتیە دیارەکانی خەباتی دژی گروپە تەکفیریە تیرۆریستەکان  و لەوانە داعش بوو.

 

 

سەرپەیڤ