چارەنووسی نالەبار و دڵتەزێنی منداڵانی مووسڵ
-
چارەنووسی نالەبار و دڵتەزێنی منداڵانی مووسڵ
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاوارە بوونی زیاتر لە ١٠ هەزار هاووڵاتیی موسڵی لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئەم شارەوە هەواڵی دا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەلعەهد، نەتەوەیەکگرتووەکان به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئامارێک ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی ئازاد کردنی موسڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار عێراقی لە ماڵەکانیان هەڵاتوون.
تیرۆریستەکانی داعش کە لە پێشڕەویی هێزە عێراقییەکان تووشی سەرلێشێواویی بوونە لە دانیشتووانی موسڵ وەکوو قەڵغانی مرۆڤی کەڵک وەردەگرن و ئەمە بووەتە هۆی ئاوارە بوونی هەزاران هاووڵاتیی موسڵ.
رێکخراوی سایف دی شیڵدرن به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک داوای کرد هه‌وڵ بدرێت بۆ شکاندنی گه‌مارۆی زیاتر له ۶۰۰ هه‌زار منداڵی عێراقی له موسڵ که داعش ئهسیریانی کردووه.
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ بە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لە ١٧ ی ئۆکتۆبەردا دەستی پێ‌کرد.
به ڕاپۆرتی که‌ناڵی ئه‌لمنار ڕێکخراوه‌ی سایف دی شیڵدرن له به‌یاننامه‌یه‌کدا هۆشداریی دا سه‌باره‌ت به دۆخی منداڵان له شاری موسڵ. له ئیستادا زیاتر له ۶۰۰ هه‌زار منداڵی عێراقی له موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه گه‌مارۆ دراون.
ئیستاکە هاوکات لەگەڵ نێزیک بوونەوەی وەرزی سەرما، ژنان و منداڵانی خەڵکی موسڵ کە شوێنی ژیانی خۆیان بەجێهێشتووە ئاوارەی چیا و کەژ و کێو بوونە.
ژیانی سەغڵەتی ژنان و منداڵانی ئاوارەی موسڵ هەروا بەردەوامە.
بە توندبوونەوەی شەڕ لە موسڵ و بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی ئەم شارە لە بندەستی داعش، هەزاران ژن و منداڵی ئەم شارە ئاوارە بوون.
هەروەک دەزانن هێزه ئه‌منییه‌کان سه‌ری داعش له موسڵ ده‌په‌ڕێنن و داعشییه‌کان جگه له خۆ به‌ده‌سته‌وه دان و مردن هیچ ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌یان نییه.
ئازاد کردنی موسڵ ئامانجی ئەوانەو داعش هیچ جێگه‌یه‌کی له عێراقدا نییه.
داعشییه‌کان هیچ ڕێگه‌یه‌کی هه‌ڵاتنیان نییه، یان ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن یان ده‌بێت بمرن. ئازادکرانی مووسڵ به‌مانای کۆتایی مانه‌وه ی داعش له ئێراقه . دوای ئازاد کردنی شاری موسڵ ئازاد کردنی ناوچه‌کانی دیکه ئاسانه .