حوزه‌یران 14, 2019 19:30 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستان لە دووی پەرە پێدانی ژماری پالاوگە نەوتیەکانی خۆیەتی

هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پەرەی ژماری پالاوگە نەوتیەکانی خۆی ، پالاوگەی پێشکەوتەی نوێ لە پارێزگەی دهۆک دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، بێوار خنسی ڕاووێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، لەووتوێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دێموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە دەوڵەتی هەرێم لە ماوەی ئەم  ساڵانە  لە هەوڵدا بووە بۆ پەرە پێدانی ژماری پالاوگە نەوتیەکانی خۆی ولەساڵی ٢٠١٤ بڕیاری دروست کردنی پالاوگەیەک لە پارێزگەی دهۆکی دا ، بەڵام ئەم بڕیارە بە هۆی شەڕی داعش جێ بەجێ نەکرا. وتیشی کە دەوڵەتی هەرێم بە سەرنجدانی داهاتە نەوتیەکانی ، هەوڵ ئەدات بۆ مودێڕن کردن وبەرزکردنەوەی ئاستی چالاکیە نەوتیەکان ولەم ڕێگایەوە هەوڵی  دووهێندە کردنی داهاتەکانی خۆی دەدات . هەروەها وتیشی:  بە زوویی لەم ئاراستەیەدا، پاڵاوگەیەکی مۆدێڕن وتەیار کراو لە پارێزگەی دهۆک هەڵکەوتوو لە باکووری هەرێمی کوردستان ولە نێزیک ناوچەی شێخان ، بە لەبەرچاوگرتنی مەیدانە نەوتیە جۆربەجۆرەکان لە دەوروبەری ئەم ناوچەیە ، دەخرێنە گەڕ. ناوبراو ئاماژەی کردکە هەرێم ڕۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر بەنزینە و ئەم رادەیەیش بۆ هەرێم بە هاسانی دابین دەکرێت.