سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشنیاری ھاوکاری بۆ دابین کردنی سەقام و ئاسایشتی عێراق دەکات
نێچیرڤان بارزانی سهرۆکی ههرێمی کوردستان رایگهیاند، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر شاندە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی،ھەر بۆیە ئامادەن هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات دا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا له تۆڕی کۆمهڵایهتی تویتهر ڕایگەیاند: پاڵپشتیی هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان دەکەن بۆ رێگریکردن لەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەر شاندە دیپلۆماتکارەکان و ئامادەی هاوکارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.
بارزانی ئهوهشی خستهڕوو: نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر شاندە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوکاریی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری.
ئەو ڕاگەیاندنەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوابەدوای پێشنیارەکەی موقتەدا سەدر دێت بۆ پێکھێنانی لێژنەیەکی بەدوادا چوون بۆ پێ و شوێنگرتنی پێشێلکاییەکان و ھێرشی سەر دامەزراوەو شاندە بیانییەکان لە عێراق دا.