ئادار 08, 2021 14:30 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ ئافرەتانی کوردستان ده‌خوازم

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایگەیاند، هەموو پشتگیرییەکم بۆ ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکەمەوە.

 

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ، ئەمرۆ دووشەممە 8ی مارس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە رایگەیاند، بە گەرمی پیرۆزبایی 8ی مارس لە هەموو ژنانی کوردستان، عێراق و دنیا پیرۆز دەکەم.

سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە تێکۆشانیاندا بۆ‌ رووبەڕووبوونەوەی چەوسانەوە و نایەکسانی و نادادوەری.

مەسرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانیش، پەیامێکی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه‌ بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "حکومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە رووبەڕووبوونەوەی هەر جیاکارییەکی رەگەزی و پەراوێزخستنی رۆڵی ئافرەتان، دووپاتدەکاتەوە. پشتیوانیی لە رۆڵی کارا و شایستەی ئافرەتانی کوردستان دەکەین لە بوارە جیاکانی کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی حکومەتدا".

لە پەیامه‌که‌ی مه‌سرور بارزانیدا هاتووه‌: "بەشداریی ئافرەتانی کوردستان، لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ستەم و داگیرکاریدا، مایەی شانازییە و ئافرەتانی کوردستان، هەمیشە نموونەی قوربانیدان و خۆڕاگری و داکۆکیکردن بوون لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان".

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانە، لەو ڕۆژەدا دەیان چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت و ژنان دووپات لە یەکسانی ژن و پیاو لە کۆمەڵگە دەکەنەوە و پەیامی ئاشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی نایەکسانی بەرز دەکرێتەوە.

سەرپەیڤ