مەسرور بارزانی له دیداری ئەبوولغەیت : هەرێمی کوردستان خوازیارە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد.
بە پێی ھەواڵێکی سپی میدیا ، بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستیان، لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاووتوێ کرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێشکەوتنێکی ئابووری دیاری بەدەستهێناوە و ئاماژەی بەوەدا ، کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، پەیامێکە بۆ وڵاتانی عەرەبی کە پێوستە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق دا پەرە پێ بدەن، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.
هاوکات لای خۆشیەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سوپاسی پشتیوانیی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کرد و هیوای خواست، کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی گرنگیی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، خوازیارە باشترین پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت.