کاردانەوەی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بە رووداوەکەی ئەمڕۆی ئامێدی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئامێدی کرد و ڕایگەیاند" دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه کە پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى کوردستان دابنرێت".
بە پێی هەواڵی سپی میدیا ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی روداوەکەی ئەمڕۆی ئامێدی بڵاویکردەوە، به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌که‌ین که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌کدارانى PKK له ناوچه‌ى مه‌تینا له سنورى ئامێدى کردیانه سه‌ر پێشمه‌رگه .
ئاماژەی بەوەشکردوە" پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى کوردستان دابنرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت بەردەوام بن که بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌یه‌یه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى ده‌یکات و بوه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان و ڕێگرى له ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى کوردستان کردوه".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، داوا ده‌که‌ین و هۆشدارى ده‌ده‌ین که PKK چیتر نه‌بێته هۆکارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌کدارانى له سنوره‌کانى هه‌رێمى کوردستان دور بخاته‌وه و ڕێز له قه‌واره و ئیداره و سنوره‌کانى هه‌رێم بگرێت و خاکى هه‌رێمى کوردستان نه‌کاته پێگه‌یه‌ک بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێکدانى ئارامى و سه‌قامگیرى، حکومه‌تى فیدراڵى عیراقیش ده‌بێ له‌مباره‌یه‌وه ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بکات.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە تویتەێک دا کاردانەویە ینشاندا و داوای لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان کرد کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە.
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون.