زیاتر لە 100 بەرپرسی بز,وتنەوەی گۆڕان دەستیان لەکارکێشایە
زیاتر لە 100 بەرپرسی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەولێر دەستیان لە کارکێشایەوە، ئەو بەرپرسانە دەشڵێن گۆڕان لەو بەرنامە سیاسییەی لەسەری دروستبووە لایداوە.
بە پێی ھەواڵێکی وێستگە نیوز ، لە راگەیەنراوێکدا کە ژمارەیەک بەرپرس و ئەندامی جڤاتی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویان کردۆتەوە تێیدا هاتووە، گۆڕان لەو بەرنامە سیاسی و ئەو بنەمانەی لەسەری دروست بوو لایداوە ،گۆڕان بۆ ئەوە دروست بوو شەڕی سەروەر بوونی یاسا و چاکسازی و دادپەروەری و گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی بکات، بەڵام دروشمەکان هەموو پێچەوانەی بەرنامە سیاسیەکە بوو له ئێستاد جیاوازی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەکێتی تەنها گۆڕان لە خەمی ئەوەدایە کە بەتوانێ زۆرترین کەس لەحکومەت پلەی باڵایان بۆ وەرگرێت.
ئاماژە بەوەشدەکەن، گۆڕان لە کاری رێکخراوەیی و ناوەخۆی لە دەسپلین و پرانسیپی حزبی لایداوە موئسسات غایبە و چەند کەسێکێ پشت پەردە بڕیار لەسەر چارەنوسی گۆڕان دەدەن لە سەر هەڵبژاردنە ناوەخۆیەکان لە دەستوری ناوەخۆی گۆڕان ئاماژەی پێدراوە کە هەڵبژاردنە ناوەخۆیەکان بەیەک ڕۆژ دەبێت بۆ تەواوی مەکۆکان بکرێت بەڵام بۆ ئەوەی بیانەوێت ئەو کەسانە هەڵبژێرن کە دەستەمۆی خۆیان بێت هەر ڕۆژ بۆ مەکۆیەک هەڵبژاردن ئەنجامدەدن، بۆیە ئەمە پێچەوانەی دەستوری ناوەخۆی گۆڕانە.