بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لە قەڵاچوالان کۆبوونەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە قەڵاچوالان پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە قەڵاچوالان پێشوازیکرد لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کە پێکھاتبوون لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆکی هەرێم.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندی سەرۆکایەتیی هەرێم گەیشتە سلێمانی و بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ی ئەفسەران و خولی 16ی پێشمەرگە لە کۆلێجی سەربازیی قەڵاچوالان کرد.
بارزانی گوتی : “ناکۆکییه‌کانى نێوان یه‌کێتى و پارتى هێنده گه‌وره نین که نه‌توانرێت چاره‌سه‌ربکرێن، به‌ڵام زۆرکات به‌ربه‌ستى بۆ دروستده‌بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که پێویسته هه‌موولایه‌ک به رۆحى به‌رپرسیارانه‌وه له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشین بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و باشتر بڕوات”.