حوزه‌یران 14, 2022 14:46 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بارەی کشانەوەی نوێنەرانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان

«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بارەی کشانەوەی پەرلەمانتارانی سەر بە ڕەوتی سەدر نیگەرانیی دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فۆرات نیوز، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە بارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق لە پاش کشانەوەی نوێنەرانی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق نیگەرانیی دەربڕی.

بارزانی لە توییتێکدا نووسی: پەرۆشی دواگۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراقم و بە ھیوام ھیچ چەشنە ئاڵۆزییەک نەیەتە لە ئاراوەو پەرلەمانی عێراق نوێنەری تەواوی عێراقییەکان بێت.

«نێچیرڤان بارزانی» ھەروەھا لە توییتێکی دیکەدا لە ساڵگەڕی فەتوای مەرجەعییەت لەمەڕ دامەزرانی حەشدی شەعبی وتی: خۆبەختکارییە گەورەکانی حەشدی شەعبی لە مەڕ بەرەڤانی کردن لە عێراقمان وەبیر دێتەوەو ڕێز دەگرین لە ڕۆڵگێڕانی لە تەنیشتی پێشمەرگە، سوپاو ھێزە ئاسایشتییەکانی دیکە بۆ لەنێو بردنی تیرۆریستانی داعش.

سەرپەیڤ