پێشنیاری نێچیرڤان بارزانی بۆ وتووێژی لایەنە عێراقیەکان لە ھەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات دان بەخۆیاندا بگرن، بانگێشتیشیان دەکات لە هەولێر ده‌ست به گفتوگۆیه‌کى کراوه‌ى کۆکه‌ره‌وه بکه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، به نیگه‌رانییه‌کى قوڵه‌وه له دۆخى سیاسیى عێراق و پێشهاته‌کانى ده‌ڕوانین، داوا له لایه‌نه سیاسییه ناکۆکه‌کان ده‌که‌ین ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆیاندا بگرن و بۆ چارسه‌رکردنى کێشه‌کان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێبکه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، “له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌که، ئاشتیى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، له‌کاتێکدا ڕێز له خواستى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌گرین، جه‌خت له پاراستنى دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت و ئاسایش و سه‌روماڵى هاوڵاتییان و کارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. گه‌لى عێراق شایانى ژیان و ئێستا و داهاتوویه‌کى باشتره و ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانه پێکه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستیار و مه‌ترسیداره ده‌رباز بکه‌ن.