ئاب 25, 2022 03:28 Asia/Tehran
  • بارزانی: عێراق پێویستی بە دیالۆگێکی نیشتمانی و جددی و بەرپرسیارانەیە لە نێوان گروپە سیاسییەکاندا

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە وڵات پێویستی بە دیالۆگێکی نیشتمانی و جددی و بەرپرسیارانەیە لە نێوان گروپە سیاسییەکاندا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بەمەبەستی دەربازبوون لە قەیران و چەقبەستوویی سیاسی،وتیشی: هەرێمی کوردستان بەشێکە لەو چارەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی (واع)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: دۆخەکە بەجۆرێکە کە داھاتووی وڵات و ئاشتیی کۆمەڵایەتی ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورەیەو هەموو پرۆسە و دامەزراوە سیاسی و حوکمڕانیەکان پەکیان کەوتووە.

بارزانی وتووشیەتی: خۆپێشاندانی مەدەنی و ئاشتیانە مافێکی یاساییە کە لە دەستووریشدا ئاماژەی پێکراوە، بەڵام داخستنی دامەزراوەی دادوەری دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، داوا لە هەموو لایەنەکان و خۆپیشاندەران دەکەین ئەو دامەزراوانە بپارێزن و ئاشتی کۆمەڵایەتی نەخەوشێنن و لە ڕەوتی ئاشتی و پرۆسەی مەدەنی نەترازێن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی وڵات بە زیانی تەواوی گەلی عێراق دەشکێتەوە، هەرێمی کوردستان هەر هاوکارییەک دەکات بۆ ڕێککەوتن و چەسپاندنی ئاشتەوایی نێوان گرووپە عێراقییەکان.

سەرپەیڤ