«نێچیرڤان بارزانی» جارێکی تر کۆتلە سیاسییەکانی عێراق بانگێشتنی ھەولێر دەکات
نێچیرڤان بازرانی: دۆخی وڵات ئه‌وپه‌ڕی دانایی و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژێک و ده‌سپێکردنی گفتوگۆیه‌کی نیشتمانی و به‌رپرسانه و هاریکاریی هه‌موانی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و دۆخه سه‌خته ڕزگاری ببێت و کار له کار نه‌ترازێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌په‌یامێکدا نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به دواین پێشهاته سیاسی و ئه‌منیه‌کانی عێراق ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: دوباره هه‌مو هێز و لایه‌نه په‌یوه‌نداره عێراقییه‌کان بانگهێشتنی ھەولێر ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کۆببنه‌وه و ده‌ست به گفتوگۆیه‌کی جددی بکەن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی وڵات بکه‌ن.
وتیشی: له نزیکه‌وه و به نیگه‌رانییه‌کی قوڵه‌وه له پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌کانی ئێستای به‌غدا و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانین، داوا له هه‌مو لایه‌ک ده‌که‌ین دان به خۆیاندا بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن دۆخه‌که له‌وه زیاتر له کۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافێکی ده‌ستوریی پارێزراوه، به‌ڵام ئاڵۆزی و پەک پێ خستنی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت هیچ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر ناکات و دۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات، بۆیه ده‌بێت شکۆی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگری له ئه‌رک و کاره‌کانیان نه‌کرێت.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: له‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کان پێویسته به‌وپه‌ڕی ئاگایی و وشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا بکه‌ن و ڕێگه نه‌درێت خۆپیشاندان و ڕوداوه‌کان ببنه هۆی تێکچوونی زیاتری دۆخی ئه‌منی و که‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له‌نێوان عێراقییه‌کاندا.
نێچیرڤان بارزانی پێی لە سەر ئەوەش داگرتووە کە، دۆخی وڵات ئه‌وپه‌ڕی دانایی و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژێک و ده‌سپێکردنی گفتوگۆیه‌کی نیشتمانی و به‌رپرسانه و هاریکاریی هه‌موانی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و دۆخه سه‌خته ڕزگاری ببێت و کار له کار نه‌ترازێت، ھەر بۆیە هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه هاریکار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری و لێکگه‌یشتنی لایه‌نه عێراقییه‌کان، بەم پێیە دوباره هه‌موو هێز و لایه‌نه په‌یوه‌نداره عێراقییه‌کان بانگهێشت ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێن له هه‌ولێر کۆببنه‌وه و ده‌ست به گفتوگۆیه‌کی جددی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی وڵات بکه‌ن.
جێگای ئاماژەیە، دوای بڕیارەکەی ڕۆژی دووشەممەی «موقتەدا سەدر» بە وازهێنانی لە کاری سیاسی، دوای نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەغدا رژانە سەر شەقام و بازاڕ و بەربەستەکانی ناوچەی سەوزیان شکاند‌و دواتر چونە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و دەستیان بەسەر تەلارەکەدا گرت، بەو هۆیەشەوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە بەغدا راگەیەندرا.