نێچیرڤان بارزانى بەشداریى ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی له «ئێلێزابێتى دووھەم»کرد
«نێچیرڤان بارزانى» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە سەر بانگێشتنی پاشای تازەی بریتانیا بەشداریى ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی له «ئێلێزابێتى دووھەم»کرد.
«نێچیرڤان بارزانى»، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆشکى شاهانه‌ى به‌کینگهام له له‌نده‌ن، لەگەڵ سه‌رکرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جیهان به‌شدارى له ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى کۆچکردو «ئێلێزابێتى دووھەم» کرد و بەناوی گەل و حکومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە پاشای بریتانیا کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان،ئێواره‌ى ڕۆژی دواى گه‌ییشتنى به بریتانیا بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی کردن له شاژنى کۆچکردو «ئێلێزابێتى دووھەم» ، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى «شا چارڵز»ى سێیه‌م، پاشای شانشینى یه‌کگرتو، له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جیهان له کۆشکى شاهانه‌ى به‌کینگهام له له‌نده‌ن، به یاوه‌ریى باڵیۆزى عێراق له بریتانیا به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له میوانان کرد.
ئەوەش هاتووە، نێچیرڤان بارزانى، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆى و گه‌ل و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى به «شا چارڵز»ى سێیه‌م و بنەماڵەی شاهانه و گه‌ل و حکومه‌تى شانیشنى یه‌کگرتو گه‌یاند و هاوسۆزى و هاوخه‌میى له‌گه‌ڵیاندا دوپات کرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، لاى خۆیه‌وه شا چارلزى سێیه‌م سوپاس و پێزانینى بۆ نێچیرڤان بارزانى و به‌شداریی له پرسه و ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوایى له شاژن «ئێلێزابێتى دووھه‌م» ده‌ربڕى.