«بارزانی» پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i417177-بارزانی_پیرۆزبایی_خۆی_بە_بۆنەی_جەژنی_ڕەمەزانەوە_ڕاگەیاند
«بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە رایگەیاند: لەسەر ئاستی سیاسی هێزو لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق جەژن بکەینە سەرەتایەکی تازەی یەکڕیزی و تەبایی و کاری پێکەوەیی، کێشە و ناکۆکییەکانیش چارەسەر بکەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2023 16:59 Asia/Tehran
  • «بارزانی» پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ڕاگەیاند

«بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە رایگەیاند: لەسەر ئاستی سیاسی هێزو لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق جەژن بکەینە سەرەتایەکی تازەی یەکڕیزی و تەبایی و کاری پێکەوەیی، کێشە و ناکۆکییەکانیش چارەسەر بکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و هەموو جیهان، بەتایبەتی لە خێزان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم. هیوادارم جەژنی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیری بێت و شادی و ئاسودەیی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە،با هەموومان لەسەر ئاستی کەسی، لەگەڵ خۆمان و دەوروبەرماندا جەژن و ماناکانی بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوەو چاکەو پێکهاتنەوەو لێبوردن و گەردن ئازایی، هەروەها لاپەڕەیەکی نوێی ڕێزلەیەکگرتن و خۆشەویستی و ئاشتەوایی بکەینەوە.

هەر لەو پەیامەیدا «بارزانی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لەسەر ئاستی سیاسیش هێزو لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق با جەژن بکەینە سەرەتایەکی تازەی یەکڕیزی و تەبایی و کاری پێکەوەیی و کێشەو ناکۆکییەکان چارەسەر بکەین، هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ مسۆگەرکردنی ئێستا و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەل و وڵاتەکەمان.