دەسڕاگەیشتنی بەغدا و هەولێر بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق باسی دیتنەوەی چارەسەرێکی گونجاو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئەم وڵاتەی کرد لەپێناو چارەسەرکردنی مەسەلەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئەم وڵاتە چارەسەرێکی گونجاویان دیتۆتەوە بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدرال و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دابنرێت."
مەسروور بارزانی وتیشی کە سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەرێز محەمەد شیاع سودانی و هەموو ئەو هێزو لایەنانه دەکەم کە هاوکاربون تاکو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین."
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها ڕێز و سپاسی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەبەر خۆڕاگرییان لەم ماوەیەدا هەتا چارەسەرکرانی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.