مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات؛ 'هاوخەم و هاوپشتتانین'
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئەمڕۆ سەرەخۆشیی کرد لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان.
"مەسرور بارزانی"ی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا دەڵێ "پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی رێبەرایەتی، حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین... لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە.
"میدیای فەرمیی ئێران ئەمڕۆ هەواڵی شەهادەتی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و شاندی یاوەری بڵاوکردەوە. هۆکاری گیانلەدەستدانی رەئیسی وهەشت یاوەرەکەی، کە یەکێکیان وەزیری دەرەوە بوو، تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان بوو کاتێک لە ئازەربایجانەوە بەرەو تەورێز دەگەڕانەوە.