ته‌مووز 04, 2024 14:10 Asia/Tehran

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێڕاق لە سەردانێکدا گەیشتە بەغداو ئەوە، یەکەم سەفەری "مەسعود بارزانی"یە پاش بەڕێوەچوونی رێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە لەساڵی٢٠١٧دا بەڕێوە چوو.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند چاوپێکەوتن و دانیشتن لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی فیدراڵ و ڕەوتە سیاسییەکانی عێڕاق گەیشتە بەغداو ئەوە، یەکەم سەفەری بارزانیە لە بەرواری بەڕێوەچوونی رێفراندۆمی ئۆکتۆبری٢٠١٧.

سەفەری بارزانی بۆ بەغدا لەکاتێکدایە کە هێشتا چەند پرس و بابەتی جێی ناکۆکی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵی عێراق هەروا ماوەتەوە. لە وێنەی ئەو پرس و بابەتانە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، یاسای نەوت و گاز، پرسی هەڵبژاردنەکان و سەرەنجام، هەڵوێستی ناوبراو و پارتەکەی سەبارەت بە پارێزگاریی کەرکووک کە ئەنجومەنی ئەو پارێزگایە هێشتا نەیتوانیوە پارێزگار هەڵبژێرێ.

لەلایەکی دیکەوە، فایەق یەزیدی، ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێڕاقیش ڕایگەیاند؛ سەفەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا، بەو ئامانجە ئەنجام دەگرێ کە بە هاووڵاتیانی کورد پێشان بدرێ کە هێچ کێشەو ناکۆکییەک نییە لەنێوان بەغداو هەولێردا.

سەرپەیڤ