بافڵ تاڵەبانی: لەڕێی ستراتیژیی چارەسەریی کێشەکان، خزمەتی خەڵک دەکەین
ئهیلوول 26, 2025 17:27 Asia/Tehran
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، بە گەرمی" پێشوازیی کرد لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سەبارەت بە پرسی نەوت و پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد و سوپاسی "پشوودرێژی"ـیانی کرد.
لە پەیامەکەیدا، بافڵ تاڵەبانی، جەختی لەوە کردەوە کە هەمیشە باوەڕیان بە دیالۆگ و گفتوگۆ هەبووە و وەک باشترین چارەسەر بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و گەیشتن بە ئەنجامی دڵخواز لە بەرژەوەندی هاوڵاتییاندا داکۆکییان لێکردووە.
سەرۆکی یەکێتی هیوای خواست کە ئەم رێککەوتنە بخرێتە خزمەتی زیاتری خەڵکی کوردستان و دادپەروەری لە دابەشکردنی داهاتی وڵات و پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور هەبێت.
لە کۆتایی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستخۆشی لە هەر کەسێک دەکات کە هاوکار بووە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە لەگەڵیاندا.