تشرینی یه‌که‌م 29, 2025 19:06 Asia/Tehran
  • کەمیی بەرچاوی ئاوگەلی ژێرزەوی لە هەرێمی کوردستانی عێراق

ئیدارەی گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند؛ زەنگی ئاگادارکردنەوەو مەترسیی لەکاتی هەڵکەندنی چاڵاوێکی قووڵ لە رۆژهەڵاتی هەولێر، سەبارەت بە کەمیی بەرچاوی ئاو لە هەرێمی کوردستانی عێراق لێ دەدرێ.

ئیدارەی گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند؛ زەنگی مەترسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەکاتی هەڵکەندنی چاڵاوێک بە قووڵیی ٧٠٢ فوت لە رۆژهەڵاتی هەولێرکە پێشاندەری کەمیی خێرای ئاستی ئاوە ژێرزەوینیەکانە، لێدرا، ئەوە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی٢٠٠٣دا قووڵیی ئاو لە هەرێمی کوردستان٢٠٠مەتر بوو، بەڵام بە تێپەڕینی٢٠ساڵ، ئاستی ئاوە ژێرزەوینیەکان بۆ ٥٠٠ مەتر کەمی کردووە. بەپێی ڕاپۆری ئەو ئیدارە؛ هەتا ساڵی٢٠١٥، ٤٠هەزار و ٦٠٨ چاڵ لە هەرێم هەڵکەندراوە کە هەڵکەندرانی پتر لە نیوەیان (٢٠ هەزار و ٨٠٠ چاڵاو) بەشێوەی نایاسایی ئەنجامی گرتووە.

ئیدارەی ئاوی هەولێریش ڕایگەیاند، لەبەر گۆڕانی کەش و هەوا و کەمبوونی ئاستی ئاو، ٤١ چاڵاوی سەرەکی لەو پارێزگایە ویشک بووەو زیاتر لە ١٥٠٠ چاڵاوی دیکەش لەبەر مەترسیدان.

سەرپەیڤ