تشرینی دووه‌م 19, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستانی عێراق ١٢٠ ملیارەکەی ڕادەستکرد

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی نۆ (ئەیلول) خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی (ئەیلول/٩) ی ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ڕاگەیەندراوێکی دوێنێی وەزارەتەکە هات کە ڕایگەیاندبوو، ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی خەرجی و داهاتەکانی کوردستان بۆ مانگی (ئەیلول/٩) ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە و بەدوایدا ١٢٠ ملیار دینارەکە بە شێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، ناردنی مووچە پەیوەستە بە ڕادەستکردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، کە لە ئێستادا هەردوو مەرجەکە جێبەجێکراوە و "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ ڕایگەیاند کە هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی مووچە نیە. هاوکات "تەیف سامی" وەزیری دارایی عێراق دوێنێ وتی، "هەفتەی داهاتوو مووچەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەین".

سەرپەیڤ