بارزانی نەیاری ئەوەیە بەربژاری ناسێندراوی تاڵەبانی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق بگرێتەدەست
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند سەرۆک کۆمارەتی عێراق پشکی کوردە، بەڵام دەبێت میکانیزمی هەڵبژاردنی بگۆڕدرێت.
مەسعود بارزانی، بە وتنی ئەوەی کە نابێت هیچ لایەنێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق بە موڵکی تایبەتی خۆی بزانێت، ڕایگەیاند پێویستە کەسێک لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە وەک نوێنەری کورد هەڵبژێردرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی عێراق، هەروەها پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئەم کەسە ڕێکبکەون. سەرۆکی پارتی وتی : چارەسەرێکی دیکە ئەوەیە نوێنەر و فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق کەسێک هەڵبژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی عێراق. مەسعود بارزانی وتی پێویست ناکات ئەو کەسەی هەڵبژێردراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم لە پارتی بێت یان لە یەکێیتی بێت و ئەم کەسەش ڕەنگە لە هەر حزبێکی تر یان کەسایەتییەکی سەربەخۆ بێت.