شوبات 14, 2026 17:50 Asia/Tehran
  • ناکۆکی نێوان پارتە کوردییەکان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق بەردەوامە

لە کاتێکدا ناکۆکی نێوان لایەنە کوردییەكانی هەرێمی کوردستان لەسەر ناساندنی کاندیدێک بۆ سەرۆک کۆماری عێراق هەروا ماوەتەوە، ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند کە بەم زووانە پەرلەمان کۆبوونەوەیەک بەڕێوە دەبات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک كۆماری نوێی وڵاتەکەی .

عودەی عەبدولهادی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای كرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگیان دەبێت  بۆ دیاریکردنی ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی كۆمار. ناوبراو وتیشی ، تا ئێستا هیچ لێکتێگەیشتنێکی کوردی- کوردی لەسەر کاندیدێکی ناسێندراو بەدی نەکراوە.

لەهەمان کاتدا كاناڵی سومریەی عێراق ڕایگەیاند، یەكێتی و پارتی  لەسەر ناساندنی  کاندیدێک بۆ پۆستی  سەرۆك كوماری  و دابەشکردنی پۆستەکانی نێوان هەردوو حیزب لە بەغدا و هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی سیاسی یەكجاری ، بەڵام بەهۆی ڕەچاوکردنی سیاسییەوە  بەر دەگرن بە ئاشکرا کردنی ڕێککەوتنیان. بەپێی زانیاری ژمارێک لە سەرچاوەکان "نزار ئامیدی" نوێنەری فەرمی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری وەک کاندیدی هەڵبژێردراوی کوردەكان دەناسێنرێت.

 

سەرپەیڤ