-
له چەمچەماڵ تهنیا ٣١ تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا ماون
حوزهیران 26, 2020 04:25بەڕێوەبەرایەتى تەندروستىی چەمچەماڵ ئاشکرای دەکات کە لە کۆی ٨٨ تووشبووی کۆرۆنا ٥٧ کەسیان چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووەو بەم پێیە تهنیا ٣١ تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا له نهخۆشخانهکاندا ماونەتەوە.
-
هەپەگە: سوپای تورکیا لە حەفتانین زیانی گەورەی بەرکەوتووە
حوزهیران 26, 2020 06:31هێزەکانی پاراستنی گەل «هەپەگە» ڕایگەیاندووە: چەکدارەکانیان وەڵامی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەی «حەفتانین» لە سنووری قەزای زاخۆی پارێزگای دهۆکیان داوەتەوەو و زیانی قورسیان پێ گەیاندوون.
-
دیداری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق
حوزهیران 25, 2020 18:16ئەمڕۆ پێنجشەممە «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێڕاق پێشوازی لە «جومعە عناد سەعدون» وەزیری بەرگریی عێراق و شاندەکەی یاوەری کرد لە سەڵاحەددین.
-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق: ئامادەی چارەسەر کردنی کێشەکانین لەگەڵ بەغدا
حوزهیران 25, 2020 18:11مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لهدیدارێکدا لهگهڵ «جومعە عیناد سەعدون» وەزیری بەرگریی عێراق، ئامادهیی ههرێمی کوردستانی بۆ چارهسهرکردنی کێشهکان لهرێگهی گهیشتن بهرێکهوتن لهگهڵ بهغدا دهربڕی.
-
سەرۆک کۆمار ی عێراق پێشوازیی کرد لە شاندەکەی ھەرێمی کوردستان
حوزهیران 24, 2020 19:06بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی بەغدا پێشوازیی کرد لە شاندکەی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کرد.
-
سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان: لە پەرلەماندا گفتوگۆ لەسەر دۆخی دارایی و پرسی قەرزەکانی حکومەتی هەرێم دەکرێت
حوزهیران 24, 2020 15:38سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و پرسی قەرزەکانی حکومەتی هەرێم، لە دانیشتنی پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
-
تۆپخانەکانی تورکیا چەند گوندێکیان لە سنوری دهۆک بوردومان کرد
حوزهیران 23, 2020 18:29ڕۆژی سێ شەممە، سەرچاوە خۆجێییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند: تۆپخانەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سنورییان ٨٧ جار بوردومان کردووە.
-
دیداری شاندەکەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق
حوزهیران 23, 2020 18:19شاندی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی باڵای حکومەتی بەغدا کۆبوونەوە.
-
شاندەکەی ھەرێم ڕوو لە بەغدا دەکاتەوە
حوزهیران 23, 2020 10:13شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، بەئامانجی تەواوکردنی وتوێژەکانی پێشووی تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.
-
رۆژی پێنجشەممە وەک دەسپێکی خۆپێشاندانی سەرتاسەریی لە ھەرێم راگێندرا
حوزهیران 22, 2020 19:13ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، کاسبکاران، فەرمانبەران، مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان ئاگادار دەکەنەوە کەڕۆژی پێنجشەممە (25 /6) خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەشاری سلێمانییەوە دەستپێدەکات دژی حکومەتی هەرێم کە سیاسەتی "برسیکردن و چەوساندنەوەی" هاوڵاتیان پەیڕەو دەکات.