-
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی : پێویستە حکومه‌ت ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه
نیسان 26, 2020 07:26سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند" ئەم حکومەتە بەرپرسیارە لە دابینکردنی موچەی خەڵکی هەرێم ئەگەر ناتوانێت موچە دابین بکات پێویستە دەست لەکار بکێشێتەوە".
-
بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت
نیسان 26, 2020 04:42ئاژانسی فەڕمیی عیراقییە، ھەواڵی بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە بە هۆی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە ڕادەستکردنی نەوت بە بەغداوە دەرکراوە.
-
گوشار بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان لە سلێمانی
نیسان 25, 2020 14:19بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەگەر تا رۆژی ٢ی ئایار بڕیاری کردنەوەی مزگەوتەکان نەدرێت، ئەوا ئەوان لە سلێمانی دەرگای مزگەوتەکان دەکەنەوە".
-
سبه‌ینێ په‌رله‌مان وئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم له‌سه‌ر دواکه‌وتنی مووچه کۆده‌بنه‌وه
نیسان 25, 2020 12:04 بڕیارە پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 26ی نیسان، پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی هه‌رێم کۆبوونەوەیەک ساز بکەن، بهمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی شایستە داراییەکانی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمه‌وه لەلایەن بەغداوە، کە ماوەیەکە راگیراون.
-
کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا له هه‌رێم گه‌یشته 344 که‌س
نیسان 25, 2020 08:32وەزارەتی تەندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا، بەوەش کۆی ژمارەی تووشبوون لەو پارێزگایە گەیشتە 170 کەس.
-
وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئاینیی ھەرێمی کوردستان: داخرانی ده‌رگای مزگه‌وته‌کان پرسێکی ته‌ندروستییه نه‌ک سیاسی
نیسان 24, 2020 08:38پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئاینیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ھەتا ئه‌و کاته‌ی پێویست بکات مزگه‌وته‌کان به داخراوی ده‌مێننه‌وه و داخرانی ده‌رگای مزگه‌وته‌کانیش پرسێکی ته‌ندروستییه نه‌ک سیاسی.
-
پارتی بۆ یه‌کگرتوو: سه‌رچاوه نادیاره‌کان ئاشکرابکه‌ن
نیسان 23, 2020 12:52فراکسیۆنی پارتی دیموکرات له‌په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستان داواده‌کات، یه‌کگرتوو "سه‌رچاوه نادیاره‌کان" ئاشکرابکات.
-
هەینی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە لە ھەرێمی کوردستان
نیسان 23, 2020 08:04دیوانی وەقفی سوننەی عیراق و لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، رۆژی هەینی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
-
لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێمی کوردستان : سبەی هه‌ینی یەکەم ڕۆژی مانگی ره‌مه‌زانه
نیسان 23, 2020 06:22لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێمی کوردستان، لەمیانەی پرێس کۆنفرانسێک دا رایگه‌یاند، "به هۆی نه‌بینینی مانگ، ئەمڕۆ کۆتایی مانگی شه‌عبانه سبەی هه‌ینی یه‌که‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه".
-
وەدواخرانی کۆبوونەوەی نێوان دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان
نیسان 22, 2020 12:34کۆبوونەوەی نێوان دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو لەپێناو چارەسەری بارگرژی نێوانیان بەڕێوە بچێ چەند کاژێرێک بەر لەکاتی دیاریکراوی وەدوا خرا.