-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: رەوا نییە رۆژنامەنووسی کورد کە قوربانیی رژێمە ستەمکارەکان بووە لەسەردەمی حوکمڕانی خۆماڵیشدا مافیان پێشێل بکرێت
نیسان 22, 2020 04:07قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له یادی سەدوبیست و دووھەمین ساڵی ڕۆژنامەگەریی کوردی دا وەک پشتگرییەک بۆ میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند:رەوا نییە رۆژنامەنووسی کورد کە ساڵانێکی دوورودرێژ قوربانیی رژێمە ستەمکارەکان بووە لە ئێستاداو لەسەردەمی حوکمڕانی خۆماڵیشدا مافیان پێشێل بکرێت
-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: میدیاکاران لە بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە
نیسان 22, 2020 08:05مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی میدیاکارانی کرد لە بەر جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕایگەیاند: میدیاکارانلە بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان :چاوەڕوانین رۆژنامەنووسان بەرپرسیارانە و پیشەییانەتر مامەڵە لەگەڵ پرس و بابەتەکان بکەن
نیسان 22, 2020 07:47نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له یادی سەدوبیست و دووھەمین ساڵی ڕۆژنامەگەریی کوردی دا رۆڵی رۆژنامەنووسان لەگەیاندنی هۆشیاریی تەندروستی لەقۆناغی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەرز نرخاندو ئاماژەی بەوەش کرد که چاوەڕوانن رۆژنامەنووسان بەرپرسیارانە و پیشەییانەتر مامەڵە لەگەڵ پرس و بابەتەکان بکەن.
-
پارێزگاری هەولێر ڕوو لە دانیشتووانی پارێزگاکە: چاوەڕوان بن لەدوای 24ـی مانگ بڕیاری کردنەوەی بازاڕەکان دەدرێت
نیسان 21, 2020 12:31فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دانیشتووانی ئەم پارێزگایەی دڵنیا کردووەتەوە کە لەدوای ٢٤ـ ی مانگ بڕیاری کردنەوەی بازاڕەکان دەدرێت.
-
نێچیروان بارزانی داوای ئاسایی بوونەوەی پێوەندیەکان لە گەڵ یەکیەتی کرد
نیسان 20, 2020 13:58نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە داوای لەسەرکردایەتی حیزبەکەی کردووە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی یەکێتی رێکبخەنەوە.
-
لێکدانەوەی رێگاکانی نەھێشتنی لەمپەرەکانی سەر رێگای پێوەندی تیجاری ئێران وھەرێمی کوردستان
نیسان 20, 2020 12:13سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پارێزگاری سلێمانی رێگاکانی نەھێشتنی لەمپەرەکانی سەر رێگای پێوەندی تیجاری ئێران وھەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد .
-
نێچیرڤان بارزانی: پەکەکە هیچ شەرعییەتێکی لەهەرێمی کوردستان نییە
نیسان 20, 2020 09:27نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رەخنەی لەبوونی هێزەکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان گرتو رایگەیاند، هیچ شەرعییەتێکیان نییە لەهەرێمی کوردستان.
-
هاوسەرۆکانی هەدەپە بۆ نێچیرڤان بارزانی : گەمارۆی سەر کەمپی مەخموور هەڵگرن
نیسان 20, 2020 09:05هاوسەرۆکانی هەدەپە داوا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، گەمارۆی سەر کامپی مەخمور هەڵگرێت و مافی ژیانی پەنابەرانی کەمپەکە مسۆگەر بکرێت.
-
پارتی: پێویستە کێشەکان لەگەڵ یەکێتی چارەسەر بکەین
نیسان 20, 2020 06:07وتەبێژی پارتی رایگەیاند: لەگەڵ یەکێتی رێککەوتنی سیاسی و ئیداریمان هەیەو پێویستە بۆیان بگەڕێینەوەو لەکوێ کێشەیەک هەیە بەدیالۆگ چارەی بکەین، دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەین کۆبوونەوەی سێ قۆڵی یەکێتی و پارتی و گۆڕان بەزوویی بکرێ.
-
مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆڤەبوو
نیسان 19, 2020 12:06مەحموود محەمەد، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆبووەوە.