-
سەرۆکوەزیرانی نوێی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
شوبات 08, 2020 09:11فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی نوێی عیراق بێتە هەرێمی کوردستان و سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بکات.
-
حکومهتی هەرێم لیژنهیهکی بۆ جێبهجێکردنی یاسای چاکسازی پێکھێنا
شوبات 08, 2020 07:04حکومهتی ههرێمی کوردستان لیژنهیهکی بۆ جێبهجێکردنی یاسای چاکسازی له مووچهو دهرماڵهو خانهنشینی پێکهێنا، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "بە بۆچونی ئێمە ئەمە تەنیا ھەنگاوێکە، گرنگی ئەم ھەنگاوەش جێبەجێکردنیەتی".
-
سەردانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ تورکیا
شوبات 07, 2020 12:49ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی پارتەکەی سەردانی تورکیای کرد.
-
مەسعود بارزانی دانیشتنەکەی لەگەڵ بەرھەم ساڵح بە کارا لێک دایەوە
شوبات 07, 2020 12:41سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بە کاراو بەکەڵک لێک دایەوە.
-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی نوروێژی دەکات
شوبات 06, 2020 17:00ئەمڕۆ پێنجشەم 2020/2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی نورۆێژ بە سەرۆکایەتی "نوتلەین" نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بۆ کاروباری عێراق و سووریا کرد.
-
مهسرور بارزانی مهرجی پاڵپشتیکردنی ههرێمی کوردستانی بۆ حکومهتی عێراق ئاشکراکرد
شوبات 06, 2020 12:38مهسرور بارزانی، سهرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستان لهگهڵ باڵیۆزی فهرهنسا له عێراق کۆبۆوهو، لەمیانەی ئەو کۆبوونەوەدا گفتوگۆ سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرا.
-
نێچیرڤان بارزانی: ھەرێمی کوردستان لە پێکھێنانی سەقامی سیاسی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق دا ھاوکاری دەکات
شوبات 06, 2020 11:05سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە دیداری باڵوێری ئەمریکا لە عێراق پێی داگرت کە ھەرێمی کوردستان وەک ھەموو جارێک وەک ھۆکارێک بۆ پێکھێنانی سەقامی سیاسی و چارەسەریی قەیرانەکان لە عێراق لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی ئەم وڵاتە ھاوکاری دەکات.
-
مەسعود بارزانی و باڵوێزی ئەمریکا لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەوە بیروڕایان گۆڕییەوە
شوبات 06, 2020 05:44مەسعود بارزانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندان لە سەلاحەددین پێشوازیی کرد لە ماسیۆ تولێر باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و شاندەکەی یاوەری.
-
مەسرور بارزانی: لە ئێستادا رێکخراوی چەکداری داعش ئەندامی زیاتریان هەیە لە ساڵی ٢٠١٣
شوبات 05, 2020 12:57سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە بووژانەوەی رێکخراوی تێرۆریستی داعش هۆشداریدا و رایگەیاند، پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیەوە دژ بە نوێبونەوەی ئەو رێکخراوە هەنگاوبنرێت.
-
له هەرێمی کوردستان دا،ساڵی رابردوو 37 رۆژنامهنووس دهستگیرکراون
شوبات 05, 2020 12:20سهندیکای رۆژنامهنووسانی کوردستان رایگەیاند، ساڵی رابردو 37 رۆژنامهنووس لە هەرێمی کوردستان دهستگیرکراون و 66 حاڵهتی پێشێلکاریش له بهرامبهر 151 رۆژنامهنووس و دهزگای راگهیاندن کراون.