کانونی یه‌که‌م 05, 2016 13:15 Asia/Tehran
  • توێژەران: ڕادەی تووشبووان بە شێرپەنجە لە دە ساڵی ڕابردوودا سەتا٣٣ زیادی کردووە

ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی نوێ واپێشان ئەدات، حاڵەتەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهان لە دە ساڵی ڕابردوودا ٣٣ لەسەتا زیادی کردووە.

توێژینەوەکان واپێشان ئەدات، لە ساڵی٢٠١٥دا ١٧ملوێن و ٥٠٠هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهاندا ڕووی داوە و هەشت ملوێن و ٧٠٠هەزار کەسیش بەهۆی تووشبوون بەو نەخۆشییە، گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە، پیری و زیادبوونی حەشیمەت لە هۆکارە سەرەکییەکانی چوونەسەری ئاستی تووشبوون بە شێرپەنجەیە.

توێژەران دەڵێن؛ بەڕیز لە هەر سێ پیاو و چوار ژن، یەکێکیان بەرەوڕووی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەن.

شێرپەنجەی پرۆستات، باوترین چەشنی شێرپەنجە لە پیاواندایە کە یەک و نیو ملوێن کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی بوونە. تووشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ، نایژەو سییەکانیش لەهۆکارەکانی مردنی تووشبووان بەو نەخۆشیانە لەنێو پیاوان دێتەئەژمار.

شێرپەنجەی سینگ، باوترین جۆری شێرپەنجە لە ژناندایە کە دوو و نیو ملوێن کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی بوون کە کوشەندەترین جۆری شێرپەنجە لەنێو ئافرەتاندایە.