بەردەوامیی پێشڕەویی سوپای سووریا لە دەیرۆزوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i308299-بەردەوامیی_پێشڕەویی_سوپای_سووریا_لە_دەیرۆزوور
سوپای سووریاو هێزەکانی خۆڕاگری، زانکۆی جزیرە، بەرزاییەکانی مەغزەلەو حەوانگەی خوێندکاران و قوتابخانەی ڕەواد لە نزیکی ناوچەی بەغلیە لە دەیرۆزووریان لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2017 16:35 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێشڕەویی سوپای سووریا لە دەیرۆزوور

سوپای سووریاو هێزەکانی خۆڕاگری، زانکۆی جزیرە، بەرزاییەکانی مەغزەلەو حەوانگەی خوێندکاران و قوتابخانەی ڕەواد لە نزیکی ناوچەی بەغلیە لە دەیرۆزووریان لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فەرمیانەی سووریا واتە(سانا)، سوپای سووریا هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە لە درێژەی پێشڕەوییەکانی لە دەیرۆزوور گەییشتە ناوچەی عەیاش لە باکووری ئەم وڵاتە.

لەگەڵ بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا ، تاقمی تیرۆریستی داعشیش ژمارەی بازگەکانی خۆی لە شارۆچکەی ئەبوحەردووب و ئاوایی تیانە لە باشووری شاری دەیرۆزوور زیاد کردووە بە مەبەستی پێش گرتن بە هەڵاتنی چەکدارانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە و هەروەها خۆنەدانیان بە دەست هێزەکانی سوپای سووریاوە.

حەوتەی ڕابردوو داعش 27 کەس لە ئەندامانی خۆی کە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای دەیرۆزوور هەڵاتبوون قۆڵبەست کردو کوشتنی.

هێزەکانی سووریا پێنجەمی سپتامبەری 2017  توانییان گەمارۆی زیاتر لە سێ ساڵانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە شاری دەیرۆزووردا بشکێنن و پاشان کۆنترۆڵی فڕگەی سەربازیی ئەم شارە بگرنەوە دەست.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە لە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە

لە ماوەی  ئەم ساڵانەدا هەتا ئێستا سەدان کەسی سڤیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە تاوانی سەرپێچی کردن لە فەرمانەکانی داعش کوژراون.

هێرەکانی سووریا بە یارمەتیی هێزەکانی تەوەرەی خۆڕاگری لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەدا توانیویانە زەبری گورچکبڕی زۆر لە جەستەی تیرۆریستان.