سوپا ڕێگای فریاگوزاری بە داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریای داخست
کەناڵی تەلەفەزیۆنی لوبنانی ئەلمەیادین دۆێشەو ڕاپۆرتی دا : سوپای سوریا ڕێگای پشتیوانی تاقمی ترۆریستی داعشی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا پچراندووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو کەنالە لوبنانییە ؛ هێزەکانی سوپای سوریا بە کۆنتڕۆڵی ڕێگای " دەیرۆزوور-ئەلمەیادین" لە رۆژهەڵاتی سوریا ، ڕێگای فریا گوزاری داعش یان داخست . هاوکاتیش ؛ سوپای سوریا و هێزەکانی هاوپەیمانی ئەو ئێواڕەی پێنجشەممە ناوچەی " ئەلبەغلیە" ، لە باکووری ڕۆژئاوای دەیرۆزوور یان بە تەواوەتی لە چنگ داعش ئازاد کردووە . فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا سوریا ، بنکەکانی داعش یان لەناوچەیەک لە مەودای نێوان دەیرۆزوور بەرەو عێراق بۆمباران کردووە . سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیی رۆژی پێنجشەممە هەروەها بنکەکانی تاقمی ترۆریستی داعش لە گردو پەڕی فڕۆکە خانەی سەربازی دەیرۆزوور و ناوچەی ئەلبەغیلیە داوەتە بەر پەلامار. سوپای سوریا و هێزەکانی هاوپەیمانی ئەو ناوچەی" غازنشیان" و وێستگەیەکی ئاویان لە رۆژهەڵاتی " جەبەل سەردە" لە گردو پەری دەیرۆزوور ئازاد کردووە . شاری دەیرۆزور پێنجەمی سێپتەمبەری ٢٠١٧ دوای سێ ساڵ گەماروی ئەو شارە لە لایەن داعشەوە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنیی سوپای سوریا و پشتیوانی ئاسمانی ڕوسیا ئازاد کراوە . سەرکەوتنەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لە دەیرۆزوور زەبرێکی قوورسی لە ترۆریستانی داعش و لاگرانیی ئەوان لە وان ئیسرائیل و ئەمریکا داوە . هەر لەم حالە دا، رۆڵی مۆستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ شکستی گەماروی دەیرۆزوور لە بەر سەرنجی کۆرو نێوەندەکانی سوریا و ناوچە دایە . " بەشار ئەسەد" ، سەرۆک کۆماری سوریا لە پەیامێک دا بۆ حەزرەتی ئایەتۆڵا خامنەیی، ڕیبەری شۆرشی ئیسلامی بە پیرۆز بایی بە بەرێزی بەهۆی دەستکەوتەکانی ستراتژیکی سوپای سوریا و هێزەکانی خۆڕاگری لە مەڕ تێکشکاندنی گەمارۆی سەر شاری دەیرۆزوور لە دەوڵەت و گەلی ئێران بۆ هاوکاریی لەگەڵ سوریا لە خەباتی دژی ترۆریسم ڕێزیگرت .